بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرکۆنسولگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر باسی لە دیدار و چاوپێکەوتنی نەسرۆڵڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسول لەگەڵ بیگەرد تاڵەبانی وەزیری کشت وکاڵی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی دووشەممە ١ ڕەزبەری ١٣٩٨ ولێکدانەوەی ڕێگاکانی پەرەی هاوکارییەکانی کشت وکاڵ و پاراستنی خاک و ئاو لەم دیدارە دا کرد.
لەم دیدارە، وەزیری کشت وکاڵی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاماژە بە ئەزموونەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەڤەری کشت وکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کە لە ئاکامی پرۆسەی خۆبژیوی لە ساڵانی بایکۆت دژی ئێران دەستکەوتووە؛ خوازیاری کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکان و هاوکارییە هاوبەشەکان بوو بۆ چارەسەری گرفتەکان و پەرەی کشت و کاڵ لەهەرێم دا.
......
340